وەزارەتى پەروەردە وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دیاریدەکات

ئەمرۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیارە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاریبکات.

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـی گوت "لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى وەزارەتی پەروەردەدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک دەکرێت، کە گرنگترینیان دیارییکردنی وادەی دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندن و شێوازی دابەشکردنی بەشەوانەکانە".

سیوەیلی ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی نوێی خوێندنی 2024_2025 بەبەشداریی زیاتر لە ملیۆنێک و 850 هەزار قوتابی لە قوتابخانە حکومیی و تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.