چەندین هاندەری ئێرلەندی و بەریتانی دەستگیرکران

لە یارییەکانی نەیشنزلیگ و لە کۆمەڵەی دووەم، دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام یارییەکەی بەرامبەر کۆماری ئێرلەندا بردەوە، چەند هاندەرێکی هەردوو هەڵبژاردەکە دوای یارییەکە دەستگیرکران.

یارییەکە لە یاریگەی ئەڤیڤا لە دوبلنی پایتەختی ئێرلەندا ئەنجامدرا، دوای تەواو بوونی یارییەکە وا دیارە ئەنجامەکە بە دڵی هاندەرانی کۆماری ئێرلەندا نەبووە، هاندەرانی بەریتانیا هاوارییان کردووە کە بەریتانیا حوکم دەکات، هاندەرانی ئێرلەنداش وشەی " ئایرا"یان بەکارهێناوە، کە ئاماژەیە بۆ هێزی ئەمنی ئێرلەندا، بەم شێوەیە شەڕ و پێکدادان روویداوە و وشەی نەشیاو بەکارهاتووە و شوشەی بیرەیان گرتووەتە یەکدی، پۆلیسی ئێرلەنداش روونکردنەوەی نەداوە بە دیارییکراوی چەند کەسیان دەستگیرکردووە.

ئەم یارییەی ئینگلتەرا، یەکەم سەردانی هەڵبژاردەیە بۆ دوبلن لە ماوەی 29 ساڵ، کەچی بەشەڕ و پێکدادان کۆتاییهات.