بەهاوکاری بەشی وەرزشی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، ئەستێرەیەکی تۆپی پێی پێشووترى ئیسپانیاو ڕیال مەدرید دێتە شاری سلێمانی و بەشداری جامی تۆپی پێی سلێمانی دەکات.
ناوەندی وەرزشی کوردستان بۆ ساڵی دووەم خولێکی دۆستانەی تۆپی پێ لەسلێمانی ڕادەگەیەنێت و ئەمجارەیان جامەکە بەنێودەوڵەتی دەکرێت، بەشێوەیەک یانەی (فورسان هیسپانیای ئیماراتی) کەخاوەنەکەی (میشێل سەلگادۆی) ئەستێرەی پێشوی ئیسپانیاو ڕیال مەدریدە بەشداری جامەکە دەکەن و ڕوبەڕوی یانەکانی (پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باکوری شاری کەرکوک و یانەی ئیتیسالاتی بەغداد) دەبێتەوە.
رۆژى 12-9-2024 كه دهكاته رۆژی پێنجشەممە تیمەکەو (میشێل سەلگادۆ) لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دەگەنە شاری سلێمانی و ئێوارەکەشی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا ئامادەیی سەرجەم لایەنە وەرزشیەکان دووپاتكردووهتهوه بەتەواوی بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاکیە و بەهەنگاوێکی باشی دەزانن بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەی (گەشتیاری وەرزشی) کەئامانجیانه لەڕێگەی وەرزشەوە پەرە بە کەرتی گەشتیاری بدەن.