/

کۆمپانیای سۆنی پلەیستەیشن 5ـی پرۆی راگەیاند

لەدوای چەندین ساڵ لە دەنگۆ و زانیاری دزەپێکراو دواجار، کۆمپانیای سۆنی وەشانێکی نوێی پلەسستەیشن فایڤی بڵاوکردەوە بە ناوی ( پلەیستەیسن فایڤ پرۆ), بە بەهێزترین ئامێری یاریکردنی پلەیستەیشن ناویدەبات، بەڵام بەرزی نرخەکەی کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.

شەوی رابردوو، لە بۆنەیەکی تایبەتدا کۆمپانیای سۆنی، ئامێری یاریکردنی پلەیستەیشن فایڤ پرۆی بڵاوکردەوە، کە نرخەکەی لە 700 دۆلارەوە دەستپێدەکات و لە 26ی ئەیلولەوە، داواکاری پێشوەختە دەستپێدەکات. بریارە لە 7ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بگاتە بەردەست بەکارهێنەران.

ئامێرە نوێیەکە جێگای دیسکی نییە و یارییەکانی دیجیتاڵی دەبن، بەڵام دەتوانرێت بەجیا گەیمەران جێگەی دیسکی پلەیستەیشن فایڤی بۆ بەکاربهێنن.

لەدوای راگەیاندنی ئامێرە نوێیەکە، بەشێک لە گەیمەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیانلەوە کرد، بەو نرخە زۆرەوە، تەنیا یاریی دیجیتاڵی تێدایە و جێگەی دیسکی نییە، هەندێکی دیکەش دەڵێن، پیشبینیان کردووە  نرخەکەی کەمێک گران بێت، بەڵام بەم رادەیە نا.

مارک سێرنی، ئەندازیاری سەرەکی لە پلەی فایڤ رایگەیاندووە، ئامێرەکە بەهێزترینە تاوەکو ئێستا دروستیانکردبێت،  هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بەهزێکردنی ئامێرەکە بە جۆرێکە سەرجەم ئەو گرفتانەی بۆ گەیمەران لە کاتی یاریکردندا دروستدەبوو چارەسەرکراون.

کریستۆڤەر درنگ، لە ماڵپەی، گەیم-ئیندەستری، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم ساڵ کاتێکی سەختبووە بۆ فرۆشی سەرجەم ئامێرە جیاوازەکانی یاریکردن، فرۆشیان دابەزیووە، بەڵام بڵاوکردنەوەی پلەی فایڤ پرۆ، لە کاتێکدایە کە بەناوبانگترین یاری جیهان ( جی تی ئەی 6) نزیکە لە بڵاوکردنەوە، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی فرۆشتنی ئامێرەکە.