د. هێمن حسێن، پسپۆڕی نەشتەرگەریی هەرس و جگەر
شێرپەنجەی سوورێنچک یەکێکە لە جۆرەکانی شێرپەنجە کە لە سوورێنچکدا گەشە دەکات، ئەم ئەندامەی جەستە بۆریەکی درێژە قوڕگ دەبەستێتەوە بە گەدەوە و بەرپرسە لە ناردنی خواردن و خواردنەوە بۆ گەدە بۆ ھەرسکردن.
هۆکارەکانی شێرپەنجەی سوورێنچک:
- گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بە بەردەوامی کە ھۆکارێکە بۆ تێکشکاندنی رووپۆشی سورێنچک و دەکرێت ببێتەھۆی شێرپەنجە
- جگەرەکێشان یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکییەکان بۆ تووشبوون بەم جۆرەی شێرپەنجە
- کەمخواردنی سەوزە و میوە ھۆکارێکی دیکەیە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک
نیشانەکانی شێرپەنجەی سوورێنچک:
شێرپەنجەی سورێنچک نیشانەکانی دەرناکەوێت تاوەکو نەخۆشیەکە تەشەنەدەکات:
- قوتدانی خواردنە رەقەکان بە ئەستەمی یەکێکە لە نیشانە سەرەتاییەکان
- کێش دابەزینێکی زۆر بەبێ ویستی کەسەکە
- ئازاری سنگ
چارەسەرەکان:
- نەشتەرگەری یەکێکە لە چارەسەرە سەرەتاییەکان بۆ لابردنی بەشە شێرپەنجاوییەکەی سوورێنچک
- چارەسەر بە تیشک: تیشک وزەیەکی بەھێز بەکاردەھێنێت بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان
- چارەسەری کیمیایی: پێش نەشتەرگەری و پاش نەشتەرگەری دەرمان بەکاردەھێنرێت بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەیەکان