ناپۆلی لەدەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی کالیاری دەبێتەوە

لە خولی ئیتاڵیا کێبڕکێی یانەکان بەردەوامە، یانەی ناپۆلی کاتژمێر (07:00) لە یاریگەی سردینیا بەرامبەر یانەی کالیاری خاوەن هاندەر و یاریگە یاریدەکات.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ناپۆلی، لەم وەرزەدا دوای شکستهێنان لە یەکەم دەرکەوتنیدا، تاوی پلانەکانی توند کردووەتەوە و دوو سەرکەوتنی لەسەریەکی تۆمارکردووە، چاوەڕواندەکرێت لەم یارییەدا لوکاکو و کڤاراتسخێلیا هاوشێوەی یارییەکانی رابردوو کاریگەری دروست بکەن، لەبەرامبەردا یانەکەی داڤیدی نیکۆلا لە خراپترین بارودۆخیدایە و لەکۆی سێ یاریی دوو شکست و یەکسانبوونێکی هەبووە و کەوتووەتە خانەی 18وە.

بەگوێرەی داتا تۆمارکراوەکانی نێوان هەردوو یامەکەش، کالیەری لە ساڵی 2019وە هیچ سەرکەوتنێکی بەرامبەر شینە ئاسمانییەکانی ناپۆلی بەدەستنەهێناوە، لەدوایین هەشت یاریشدا شەشجار لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر ناپۆلی شکستییانهێناوە، نێوەندی رێژەی تۆمارکردنی گۆڵ لەسەریان گەیشتووەتە 2.6 گۆڵ لەهەر یارییەکدا.