ئەمساڵ یاریی "فلاپی  بێرد" دەگەڕێتەوە

دوای وەستاندنی بۆ ماوەی زیار لە 10 ساڵ، "فلاپی بێرد" ئەو یارییەی بە ملیۆنان بەکارهێنەری هەبوو، جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە.

فلاپی بێرد، لە ساڵی 2013 لەلایەن کەسێک بەناوی دۆنگ نوێنەوە بڵاوکرایەوە و ساڵێک دواتر وەستێندرا، نوێن لەوکاتەدا رایگەیاند یەکێک لە هۆکارەکانی وەستاندنی یارییەکە، ئالوودەبوونی بەکارهێنەرانە پێوەی، کە گەیشتبووە رادەیەک، گەیمەران لەکاتی دۆڕانیاندا ئامێرەکانیان دەشکاند.

گەڕانەوەی یارییەکە بەهۆی هەوڵی گروپێکەوە بووە کە خۆیان بە هەواداری یارییەکە ناودەبەن و مافی خاوەندارێتی یارییەکە ئێستا بۆ ئەم گروپە دەگەڕێتەوە.

فلاپی بێرد بڕیارە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم لەناو وێبدا بەردەستدەبێت، دواتریش بۆ سیستمەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید لە ساڵی 2025، بە چەند کارەکتەرێکی نوێوە دەگەڕێتەوە.