یانەی نەسڕ بەبێ کریستیانۆ بەرامبەر شوڕتە یاریی دەکات

ئەمشەو یانەی شوڕتەی عێراقی لەنێو هاندەرانیدا لە یاریگەی "مەدینە" لەشاری بەغداد، یەکەمین گەڕی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەشێوازە نوێیەکەی بەرامبەر بە یانەی نەسڕی سعودی ئەنجامدەدات.

شوڕتە یەکەم تاقیکردنەوەی قورسترینە لە کۆمەڵەکەی خۆیدا، کە لە 12 یانە پێکهاتووە و هەریەکەیان چوار یاریی لەنێو یاریگەی خۆی و چواری دیکە لەدەرەوەی یاریگەی خۆی ئەنجامدەدات، دواجار هەشت لەو یانانە سەردەکەون بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.

یانەی نەسڕی سعودی یەکێکە لە بەهێزترینەکانی کۆمەڵەی خۆرئاوا، بەپێی ئەو تیروپشکەش کە ئەنجامدراوە، یانەکەی رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا بەرامبەر بە یانەکان سەددی قەتەری، عەینی ئیماراتی، رەیانی قەتەری، وەسڵی ئیماراتی لەیاریگەی خۆی لە "ئەوەل پارک" یاریدەکات.

یارییەکانی دەرەوەی یاریگەی خۆشی بەرامبەر بە پێرسپۆلیسی ئێرانی، شوڕتەی عێراقی، ئیستیقلالی ئێرانی و غەڕافەی قەتەری دەبێت.

یانە زەرپۆشەکەی سعودیە، بەر لە رووبەڕووبوونەوەی ئەمشەوی بەرامبەر بە یانەی نەسڕ، بەفەرمی ئاشکرایانکرد، کە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەفسانە دووچاری پەتای ڤایرۆسی بووە  وبەشداری ناکات، یاریزانەکە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ تیمی یانەکەدا نەبوو و گەشتیشی بۆ بەغداد نەکردووە، بەوەش یەکێک لە یارییەکانی دەرەوەی یاریگەی خۆی لەدەستدەدات و چواری ناوخۆ و سێ یاریی دیکەی لەدەرەوەی سعودیە بۆ دەمێنێتەوە، کە دووانیان لە وڵاتی ئێران ئەنجامدەدرێن.

لەم وەرزەدا، کریستیانۆ پێنج یاریکردووە، تۆمارکەری چوار گۆڵ و دوو ئەسیست بووە، لە دوایین یاریشدا کە لە یاریگەی خۆیدا ئەنجامیداوە بەرامبەر بە یانەی ئەهلی لە سێیەم گەڕی خولی رۆشەن یەکسانبوونێکی بە زەحمەت تۆمارکرد، لەم یارییەدا بەرامبەر بە سوڕتە هەوڵی گەڕانەوە دەدات بۆسەر رێرەوی سەرکەوتن.

رووبەڕووبوونەوەکەی ئەمشەوی نسڕ  شوڕتە یەکەم رووبەڕووبوونەوە نییە، بەڵکو وەرزی رابردووش لە قۆناغی پیش کۆتایی جامی شا سەلمان یارییانکرد، یانەکەی سعودیە کە بە "عالەمی" ناسراوە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.