وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هاوتاکردنی مووچە کۆدەبنەوە

لۆگۆی وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان

بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە بەغداد کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ئەنجام دەدەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هاوتاکردنی خانەنشینانی سەربازی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2024، شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکەن.

لەو سەردانەدا شاندەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی و وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی هاوتاکردنی خانەنشینانی سەربازیی هەرێمی کوردستان دەکەن.

پێشتر سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـی گوت، رۆژی 20ـی ئەیلوول لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن.

هەر بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 16ـی ئەیلوول لیستی مووچەی مانگی ئاب رەوانەکراوە.