یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، بەهۆی ئەو لادانە داراییانەی ئەنجامیداوە، ئەمڕۆ دووشەممە یانەکە بە ئامادەبوونی سێ دادوەر و چەندین پارێزەر دادگایی دەکرێت.
لە وەرزی رابردووەوە باسی لادانە داراییەکانی مان سیتی دەکرێت، کە بە 115 ماددەی جیاواز تۆمەتبارە، یانەکەش پێویستە لە دادگا بێتاوانی خۆی بسەلێمێنێت.
لادانە داراییەکانی مان سیتی لە ماوی نۆ ساڵدا ئەنجامدراوە، لە وەرزی رابردوو و لە مانگی فێبریوەری، لە دوای چوار ساڵ لێکۆڵینەوە ئاشکرایان کرد کە مان سیتی لادانی دارایی زۆری هەبووە، لە 2008 سیتی لەلایەن خێزانێکی عەرەبی ئەبو زەبی کڕدرایەوە و لە 2009 تاوەکو 2018 چەندین گرێبەستی گەورەیان ئەنجامدا، لە نمونەکانی سێرخیۆ ئاگوێرۆ، کێڤین دی بروین و یایا تۆری، لە 2012 و 2014 و 2018 سێ ناسناوی جیاوازییان بردەوە.
لە 2016 پێپ گواردیۆلا وەک راهێنەر هاتە یانەکە و لەگەڵ بردنەوەی ناسناوە جیاوازەکان مێژوویان تۆمارکرد، بۆیە سیتی تاوەکو گەیشت بەم ئاستە بەرزەی، بڕە پارەیەکی باشی خەرج کردووە و لە یاساکانی خەرجی پرێمەرلیگ لای داوە، ئەمە جگە لەوەی کە یانەکە بەوەش تاوانبار دەکرێت کە خۆی لە کەیسەکە دزیوەتەوە.
ئەو سزایانەی ئەگەری هەیە بەسەر یانە شینەکەی سیتی بسەپێندرێت، بریتین لە شکاندنی خاڵ و لێسەندنەوەی ناسناو.