کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەکانی گەرما بۆ 35 پلە دادەبەزن

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن، لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەبن بە 35 پلە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی ئەیلوولی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزمدەبنەوە.
ئاماەژی بەوەشکردووە، سبەی چوارشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لەناوچەکانى باشوورى هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ زیاتر نزمدەبنەوە.
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن:
هەولێر: 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 36 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى
سۆران: 33 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 39 پلەى سیلیزى