بەیادی فاینەڵی چامپیۆنزلیگی 2005وە، ئەمشەو کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێی کوردستان، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لەیاریگەی خۆیدا موانداریی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی دەکات، هەردوو یانە پیویستیان بە جەختکردنەوەیە لە ئاستبەرزییان و هەموو هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵ و گەڕانەوەی شکۆی یانەکانیان دەبێت.
چامپیۆنزلیگ بۆ دوو یانە و دوو رکابەری مێژوویی دەستپێدەکات، بەیادی فاینەڵی چامپیۆنزلیگی 2005وە، میلان لە یاریگەی سان سیرۆ میوانداریی لیڤەرپووڵ دەکات.
هەردوو جەمسەرەکە کە لەپێشوودا پاڵەوانی خولەکە بوون، لە وەشانی نوێی چامپیۆنزلیگدا بە سەرکردایەتی دوو راهینەری نوێ رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە و هەریەک لە ئارنی سلۆت و پاولۆ فۆنسیکا پیویستیان بە توندکردنەوەی پلانەکانیان و راستکردنەوەی ئەنجامەکانیانە.
لیڤەرپووڵ لەپاڵەوانێتییە ئەوروپییەکاندا لەدوایین پێنج یاریدا چوار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە بەرامبەر بە یانەکانی ئیتاڵیا، بەڵام لەدوایین یاریی پرێمەرلیگ بەشێوەیەکی چاوەرواننەکراو بەرامبەر نۆتینگهام فۆرست دووچاری شکستهات و ئارنی سلۆتی راهینەر لەم یارییەدا پیویستی بە گەڕانەوەیەکی بەهێزە.
لەبەرامبەردا میلانی پاولۆ فۆنسیکا دوای سێ ئەنجامی خراپی یەک لەدوایەک، لە چوارەم رووبەڕووبوونەوەی سێریا ئەی توانی سەرکەوتنێکی گەورە تۆماربکات و هاندەرانی ئاشت بکاتەوە.