ریال مەدرید بۆ یەکەمجار رووبەڕووی شتوتگارت دەبێتەوە

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە شێوازە نوێیەکەی دەستپێدەکات، یانەی ریال مەدرید لە یەکەمینی ئەو یانانە دەبێت کە لە قۆناغی یەکەمدا دەردەکەوێت و لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی دەکات.

یانەی شاهانە گەشتی خۆی بەرەو ناسناوی ژمارە (16) لەمێژوویدا دەستپێدەکات، پێشتریش هەرگیز بەرامبەر یانەی شتوتگارت یاری نەکردووە، یەکێکیش لە خاڵە سەیرەکانی ئەم یارییە لەوەدایە، کە ریال دوایین یاریی لەم خولەدا کە فاینەڵی وەرزی رابردووە بەرامبەر یانەیەکی ئەڵمانی بووە کە بوروسیا دۆرتممۆندە و لەم وەرزەشدا بەرامبەر یانەیەکی ئەڵمانی دەستپێدەکاتەوە، کە هاوکات یانەی ژمارە (16)یە لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەکەی مەدرید یاریدەکات.

کیلیان ئێمباپێ یەکێکە لەو یاریزانانەی، کە بۆ یەکەمجارە بەدریسی لۆس بلانکۆسەوە گەشتی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدات، لە مەشقەکانیشدا هاوشانی جوود بێلینگهامی ئینگلیزی ئامادەبوونی نیشانداوە و پێدەچێت کارلۆ ئەنچیلۆتی پشت بەتواناکانیان ببەستێت، بەتایبەت بێلینگهام کە زیاتر لە شەش یارییە بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتووەتەوە.

فۆنسیکا لەدەستپێکی خولی ئیتاڵی ئەم وەرزەدا هێندە خراپ دەرکەوت، بەخێرایی دەنگۆکانی دوورخستنەوەی بڵاوبوونەوە، بەڵام سەرکەوتنی لە دوایین یارییدا بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر ڤینیزیا، تارادایەک لە مشتومڕی میدیایی دوورکەوتەوە و لەم یارییەشدا بەئامادەبوونی تەواوی ئەستێرەکانییەوە پێویستی بە سەرکەوتنە لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا، تاوەکو بیسەلمێنێت کە میلان کێشەی نییە و چیتر کەوتوونەتەوە سەر رێگە راستەکە.