"ئەو کەسانەی بەو شتانەی کە هەیانە رازین و سوپاسگوزارن، ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمترە"، ئەمە ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێیە کە لەسەر زیاتر لە 120 هەزار کەس کراوە.
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری پزیشکانی دڵی ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات، ئەو کەسانەی سوپازگوزارن بەو شتانەی کە هەیانە و گرفتە ماددییەکان کەمتر کاریگەریی لەسەر دەروونیان دروستدەکات، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی بۆرییەکانی خوێن زیاترە و سەرئەنجام، کەمتر تووشی جەڵتەی دڵ و مێشک دەبن.
لە توێژینەوەکەدا پسپۆران زانیارییان لە زیاتر لە 120 هەزار کەس وەرگرتووە، زانیارییەکان لە داتابەیسی U.K. Bionankـەوە وەرگیراون کە بە گەورەترین داتابەیسی پزیشکی دادەنرێت لە جیهاندا.
بەشداربووانی توێژینەوەکە راپرسییەکیان پڕکردووەتەوە کە تێیدا پرسیاریان سەبارەت بە ئاستی رازیبوون یان قایلبوونیان بە خێزان، هاوڕێکان، تەندروستی، باری ئابووری و دڵخۆشییان لێکراوە، پاشان ئاستی قایلبوونی هەریەک لە بەشداربووان بە چوار نەخۆشیی سەرەکیی دڵ و بۆرییەکانی خوێن هەڵسەنگێنراوە.
ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەریانخست، ئەو کەسانەی بەرترین ئاستی رازیبوونیان بە شێوازی ژیانیان هەیە و سوپاسگوزارن بەوەی کە هەیانە، 44% مەترسیی گیرانی خوێنبەرەکان، 45% مەترسیی جەڵتەی دڵ، 51% مەترسیی سستبوونی دڵ و 56% مەترسیی جەڵتەی دڵیان کەمترە.
پسپۆڕان دەڵێن ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەریدەخەن کە لە رێگریکردن لە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێندا دەبێت رێگەیەکی فرەلایەن بگیرێتەبەر و خەڵکی گرنگی بە جەستە، خۆراک و لایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتیشیان بدەن.