سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ناردنی مووچە لە بەغدادەوە دیارنییە و چاوەڕێی ناردنی پارە دەکەن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـی راگەیاند، چاوەڕێ دەکەن وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێ بکات و ئەو پارانەی کە لە مانگی دووەوە تاوەکو ئێستا بڕیویەتی بینێریت بۆ ئەوەی راستەوخۆ کێشەی موچەی مانگی 8 چارەسەر بێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغداد چارەسەر نییە و هیچ وادەیەکیش بۆ ناردنی مووچە دیارنییە.
رۆژی سێی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی مانگی 7ـی مووچە دەستیپێکرد و لەماوەی سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشکرا.