د. کاوە حسێن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە
- سستبوونی درێکخایەنی گورچیلە بریتییەلە دابەزین و کەمبوونەوەی کاری گورچیلەکان بە هێواشی و بە تێپەڕبوونی کات، ئەم فرمانە گرنگانەی گورچیلەکان کەمدەبنەوە: پاڵاوتنی خوێن لە پاشماوەکان و ماددەی زیانبەخش و ئاوی زیادەی جەستە.
- ئەم حاڵەتە بێدەنگە و لە سەرەتادا نیشانەی نییە، بۆیە زۆرجار لەپڕ و بە رێکەوت دەستنیشاندەکرێت. کاتێک حاڵەتەکە دەگاتە قۆناغی پێشکەوتوو، ئەوا نیشانەکانی وەکو زووهیلاکبوون، ئاوسانی پێ، هەناسەتوندی، دڵتێکهەڵاتن، بوونی خوێن لە میزدا دروستدەبن.
- 10%ـی خەڵکی تووشی ئەم حاڵەتە دەبن، ئەگەر چارەسەرنەکرێت و چاودێری نەکرێت ژمارەیەکی بەرچاو بەم حاڵەتە گیانلەدەستدەدەن.
- لەنێوان ساڵانی 1990 بۆ 2000ـدا، ئەگەری مردن بە حاڵەتەکە لە 28%ـەوە کەمبووەتەوە بۆ 18%.
- تەنیا 10%ـی حاڵەتەکان بەباشی چاودێری و چارەسەردەکرێن، یان غەسلی گورچیلە یان چاندنی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدەدرێت، زۆرینەی حاڵەتەکان بەباشی چارەسەر ناکرێن.
- چارەسەری ئەم حاڵەتە تێچوویەکی زۆری هەیە بۆ چارەخواز و حکومەت بۆیە باشترین رێگە خۆپارێزییەکی گونجاوە
- نەخۆشییەکە زیاتر لە کەسانی بەساڵاچوو و سەروو 60 ساڵیدا دروستدەبێت
- ئەگەر نەخۆشییەکە زوو دەستنیشانبکرێت ئەوا زۆر بەباشی کاری لەسەر دەکرێت و دەرکەوتنی نەخۆشییەکە دوادەخرێت