لە ئەڵمانیا کۆبوونەوەی لوتکەی ئۆتۆماتیکی بەڕێوەدەچێت

test

لە ئەڵمانیا لوتکەی ئۆتۆماتیکی بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل، بە ئامادەبوونى کۆمپانیا گەورەکان بەڕێوەدەچێت.

رۆبەرت هابێک، وەزیری ئابووری ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات بۆ چارەسەری قەیرانەکانی کەرتی ئۆتۆمبێل لەگەڵ نوێنەرانی فیدراسیۆنی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانیا (FDA) و یەکێتی کرێکارانی کانزا (AG Metall) و بەرهەمهێنەرانی وەک ڤۆڵکسواگن، بی ئێم دەبلیو و مێرسیدس.

وەزارەتى ئابوورى ئەڵمانیا رایگەیاند، بڕیارە رۆژی دووشەممە رۆبەرت هابیک، وەزیرى ئابوورى لە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکانی ڤۆڵکسواگن، بی ئێم دەبلیو، مێرسیدس-بێنز و ژمارەیەک کۆمپانیا و رێکخراوى دیکەى تایبەت بە بەرهەمهێنانى ئۆتۆمبێل کۆببێتەوە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا چەندین داواکاریی بۆ هاندانی کەمبوونەوەی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی بخرێتەڕوو.

کۆبوونەوەکەی رۆبەرت هابیک، پاش راگەیاندنەکانی کۆمپانیای ڤۆڵکسواگن دێت، کە بەنیازە کارگەکانی لەوڵاتەکە دابخات و هەزاران هەلی کار لەدەستبچێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەریەک لە کۆمپانیاکانی مێرسیدس بێنز، بی ئێم دەبلیو، ڤۆڵکسواگن، پێشبینییەکانیان بۆ داهاتی ساڵانە و ئاستی فرۆشیان کەمکردەوە.