د. هونەر جەمال، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
ئازاری شەقیقەی ناوسکی منداڵ کاتێک دەبێت کە
- مندالەکە پێنج جار ئازاری مامناوەند بۆ توندی چواردەوری ناوکی هەبێت
- لەگەل ئازاری سکیدا، دڵتێکەڵهاتن، رشانەوە، سەرئێشەی هەبێت و حەزبکات لە ژوورێکی تاریک و بێدەنگدا بێت
- ماوەی ئازارەکە بە نزیکەی کاتژمێرێک بۆ 72 کاتژمێر بخایەنێت
- هەموو پشکنینەکانی نەخۆشەکە ئاساییبن
- و مندالەکە لە نێوان دوو نۆرەی ئازارەکەدا هیچ گرفتێکی نەبێت