هۆکارەکانی ئازاری گوێ چین؟

ئازاری گوێ کۆمەڵێک هۆکاری لە ناوەوە و دەرەوەی گوێدا هەیە

د. موئەیەد ئیسماعیل، پسپۆڕی نەشتەرگەریی قوڕگ و لووت و گوێ

ئازاری گوێ لە هەموو تەمەنێكدا بەدی دەكرێت، ئەم ئازارە لەوانەیە گوێیەک یان هەردوو گوێ بگرێتەوە، لەوانەیە توند یان سووك بێت.

هۆکارەکانی ئازاری گوێ ئەمانەن:

  • هەوکردنی رێڕەوی گوێ
  • دەستکاریکردنی گوێ و زیادبەکارهێنانی پاکەکەروەی گوێ
  • مەلەکردن لەو مەلەوانگانەی کە رێژەی کلۆریان زۆرە
  • نەخۆشیی پێست وەکو ئەکزیما یان بیرۆ
  • تەنی نامۆ و بیانی لەناو گوێدا
  • دڕان یان كونبوونی پەردەی گوێ

هەندێک هۆکار هەن کە هیچ پەیوەندییەکیان بە گوێوە نییە

  • هەوکردنی قوڕگ
  • شێرپەنجەی قوڕگ
  • هەوکردنی گیرفانەکانی گوێ
  • گرفتەکانی شەویلگە و دەم و دان

هەندێک جار لەوانەیە كە ئازاری گوێ هاوكات بێت لەگەڵ چەند نیشانەیەكی وەكو سەرسووڕان، سەرئێشەی توند، گرفت لە بیستن، هەستكردن بە زیکەزیک لە گوێدا، ئاوسان لە دەوری گوێدا، دەردراوی زەرد یان دەردراوی خوێناوی لە گوێدا، سستبوونی ماسولكەكانی دەموچاو. لە هەموو حاڵەتەكاندا ئەگەر ئازاری گوێ بەرە بەرە توندتر بێت یان لە ماوەی 24 بۆ 48 كاتژمێردا سووكتر نەبێت ئەوا پێویست بە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ دەكات.