کەشناسیى عێراق: باران دەبارێت و پلەکانى گەرما نزمدەبنەوە

test
بارانبارین لە سلێمانی. فۆتۆ: حەمەسوور-کەناڵ8

دەستەى کەشناسیى عێراق رایگەیاند، ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە پلەکانى گەرما دادەبەزێت و لەچەند ناوچەیەکیش باران دەبارێت.

دەستەى کەشناسیى عێراق پێشبینییەکانى کەش و هەواى ئەم هەفتەیەى ئاشکراکرد و رایگەیاند، رۆژانى یەکشەممە و دووشەممە، کەش و هەوا ئاسایی دەبێت، بەڵام دواتر گۆرانکاریى لە کەشوهەواى هەرێمى کوردستان روودەدات.

دەشڵێت، رۆژانى سیشەممە و چوارشەممە، لە هەندێک ناوچەى هەرێمى کوردستان باران دەبارێت و هەورەبروسکەى لەگەڵ دەبێت و لەهەندێک ناوچەش باى بەهێز هەڵدەکات و تۆز و خۆڵى لەگەڵدا دەبێت.

هەفتەى رابردوو شەپۆلێکى بارانبارین ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستانى گرتەوە و لە ئیدارەى سۆران دوو هاونیشتیمانى بەهۆى هەورەبروسکەوە سووتان.

loading....