کۆنفۆشیۆس.. ئێتیکی پەروەردەی حوکمڕانیی و بنەمای فەلسەفەی چینی

کۆنفۆشیۆس یەکێکە لە دیارترین بیرمەندەکانی وڵاتی چین و جیهان، رێکەوتی 28ی ئەیلوولی 551ی پێش زاین لەدایکبووە.

کۆنفۆشیۆس بەشدارییەکی گەرەی هەبووە لە دامەزراندنی سیستمی ئێتیک و پەروەردەی حوکمڕانیی لە چین، کە کاریگەرییەکەی ماوەی دوو هەزار ساڵ بەردەوام بووە.

گەرچی لە ئاستی میرییدا کاری کردووە، بەڵام حەزێکی زۆری بۆ وانە گوتنەوە هەبووە و خوێندکارەکانی لەسەر بنەمای ئەخلاق و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان پەروەردە کردووە، هاوتای بنەماکانی حوکمڕانیی باش.

کۆنفۆشیۆس باوەڕی بە رەوشت و نیشاندانی نموونە بووە لە حوکمڕانییدا کە بەکارهێنانی هێزی رەتکردووەتەوە.

لە دیارترین بیروباوەڕەکانی:

ئەخلاقی حوکمڕانی

بەخشینی زانیاریی و فەراهەمکردنی پەروەردەکردن بۆ هەمووان

گەشەپێدانی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی بۆ خێزان و کۆمەڵگە

پاش مردنی لەسەر دەستی خوێندکارەکانی گوتە و نووسراوەکانی کۆکراونەتەوە و بوون بە پایەی سەرەکیی وڵاتی چین بۆ فەلسەفە و پەروەردە، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر رۆژهەڵاتی ئاسیا و کولتووری وڵاتانی کۆریا، ژاپۆن و ڤێتنام دروستکردووە، تاوەکو ئەمڕۆ، بیرۆکەکانی رەنگدانەوەیان هەیە لە کولتوور و سیاسەتی چین.