دیانا بووه‌ پاڵه‌وانى جیهان

test

دیانا رەحیمی، یاریزانی ووشوکۆنگفوی کورد، کە خەڵکی شاری کرمانشانە، لە پاڵەوانێتی ووشوکاری لاوانی جیهان پلەی یەکەم و مەدالیای ئاڵتوونیی بۆ تیمی ئێران بەدەستهێنا.

دیانا بە دیاردەی یاریی شووکاری کۆنگفو لە ئێران ناسراوە و لە نۆیەم پاڵەوانێتی ووشوکۆنگفوی جیهانیدا بۆ ئاستی لاوان کە لە وڵاتی برونای بەڕێوەچوو، توانی لە کێشی خۆیدا پلەی یەکەم و مەدالیای ئاڵتوونی بۆ ئێران بباتەوە.

لەپاڵەوانێتییەکەدا 800 یاریزان کە نوێنەرایەتی 50 وڵاتی جیاوازیان دەکرد، بەشدارییان کردبوو، هەڵبژاردەی ئێران لە پاڵەوانێتی جیهاندا بە یەکێک لە هەڵبژاردە بەهێزەکان دادەنرێت و لەم پاڵەوانێتییەکەشدا کە نۆیەمجارە ئەنجامدەدرێت، لە چالاکییەکانی ساندا و تاڵۆ لەئاستی خانمان و پیاوان بەشدارییانکردووە.