لە یەکێکی دیکە لە یارییەکانی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ، جیرۆنای ئیسپانی لە یاریگەی مۆنتیلیڤی تایبەت بە خۆی میوانداریی فاینۆردی هۆڵەندی دەکات.
جیرۆنا لەم وەرزە هاندەرانی بێهیوا کردووە، وەکو ساڵی رابردوو رکابەرێکی مەترسیدار نییە بۆ هیج کام لە یانەکان، بەو پێیەی لە هەشت یاریی لە لالیگا ئەنجامیداوە، سێ شکست و سێ یەکسانبوون و تەنیا دوو بردنەوەی بەدەستهێناوە، لە یەکەم یاریی خۆشی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان شکستی هێنا.
لەلایەکی دیکەوە فاینۆردیش ئەنجامەکانی لەم وەرزە هەر بێهیواییە و لە کۆی شەش یاریی لە خولی ناوخۆی هۆڵەندا چوار یەکسانبوون و دوو بردنەوەی هەیە، هەربەهەمان شێوەی جیرۆنا لە یەکەم یارییان لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایەرلیڤەرکوزن تووشی شکست بوون.
هەردوولا پێویستییان بە بردنەوەیە بۆ ئاشتکردنەوەی دڵی هاندەرانیان، یارییەکەش ئاسان نییە و پێشتریش ئەم دوو یانەیە هەرگیز رووبەڕوونەبونەتەوە.
لە پێکهاتەی هەردوولا یاریزانی پێکراو هەیە، بەهۆی پێکانەوە هەردوو یانەکە لە چوار لە یاریزانەکانیان بێبەشدەبن کە پێکانی قورسییان هەیە و چاکبونەوەیان کاتی پێویستە.