ئاشکرایە زیرەکی بەشی هەرە زۆری لە باوانەوە بۆ منداڵەکان دەگوازرێتەوە، واتە بۆماوەییە؛ بەڵام هەندێک هۆکار هەن کاریگەرییان لەسەر بەرزکردنەوە یان نزمکردنەوەی ئاستی زیرەکی هەیە، لەوانە:
خواردن
سەرەتا، بۆ زیرەکی، شیری دایک لە شیری قوتوو باشترە، لەناو جۆرەکانی شیری قوتووشدا هەندێک شیر باشترن لە هەندێکی دیکە بەهۆی بوونی ماددەی گرنگ بۆ مێشک لە پێکهاتەکەیاندا.
خواردنی تەندروست و هاوسەنگ و هەندێک خواردن گرنگن بۆ مێشک. جگەلەمانەش، نابێت هەرگیز نانی بەیانی پشتگوێبخرێت، بەتایبەتی کاتی قوتابخانە.
خەوتن
زوو نوستن و تێرخەوتن بەگوێرەی تەمەن، هەروەها رێکخەوتن، واتە ڕۆژانە لە هەمان کاتدا منداڵەکە بخەوێت، زۆر گرنگن بۆ گەشەی مێشک و ئاستی زیرەکیی منداڵ.
وەرزش و یاریکردن
توێژینەوەکان دەریانخستوە وەرزش و یاری ئاستی زیرەکی منداڵ بەرەوپێشدەبەن
خوێندنەوە
رۆڵێکی زۆری هەیە لە زیرەکیی منداڵ، جا چ بەتەنیا بخوێنێتەوە یان دایک و باوک لەگەڵیدا بخوێننەوە، دەشکرێت دایکوباوکەکە بۆی بخوێننەوە
کەمکردنەوەی کاتی شاشەکان
واتە منداڵ بۆ ماوەیەکی زۆر سەیری تەلەڤزیۆن، ئایپاد و مۆبایل نەکات
فێربوونی زمانی دووەم
بەڵام گرنگە منداڵ سەرەتا فێری زمانی دایک ببێت، دواتر فێری زمانێکی دیکە بکرێت
رەخساندنی بارێکی دەروونی و کۆمەڵایەتیی جێگیر بۆ منداڵەکە
ژینگە
ئەو ژینگەیەی منداڵەکە تێیدا پەروەردە دەبێت گرنگە، لە هەمان کاتدا باری رۆشنبیریی دایکوباوکیش کاریگەریی لەسەر زیرەکی دادەنێن.