لە تاشقەندی پایتەختی ئۆزبەکستان، پاڵەوانێتییەکی جیهانی لە بواری کیک بۆکسینگ بۆ سەرجەم ئاستەکان ئەنجامدرا و پاڵەوانێکی کورد توانی پلەی دووەم لە ئاستی خۆیدا بەدەستبهێنێت.
ئازاد محەمەد ساڵح، پاڵەوانێکی کوردە و دانیشتووی شاری سلێمانییە، توانی لە ئاستی یاریزانە دێرینەکاندا پلەی دووەم بەدەستبهێنێت، پێشتریش ئەم پاڵەوانە لە چەندین پاڵەوانێتی ناوخۆیی و عێراقی و ئاسیاییدا بەشداریکردووە.
پاڵەوانێتییەکەی ئۆزبەکستان، بە بەشداریی دوو هەزار و600 یاریزان ئەنجامدرا، کە نوێنەرایەتی 55 وڵاتیان دەکرد، ئازاد محەمەد تەنیا نوێنەری کوردبوو لەو پاڵەوانێتییەکە ئەنجام و یەکێک لە خەڵاتەکان بەدەستدەهێنێت.
دوای گەڕانەوەشی بۆ شاری سلێمانی، لەلایەن کەسوکار و هاوڕێکانییەوە لە فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی پێشوازییەکی گەرموگوڕی لێ‌کرا.
ئازاد محه‌مه‌د ساڵح، له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى ژیانى وه‌رزشى یاریزانى كۆنگفو بووه، دواتر رووى كردووه‌ته یاریی تایكواندۆ و به‌شداریی چه‌ندین پاڵه‌وانییه‌تى جیاوازى له‌سه‌ر ئاستى سلێمانى كردووه، دواتر چووەتە نێوجیهانی كیك بۆكسینگ و به‌شدارى چه‌ندین پاڵه‌وانێییه‌تى جیاوازی له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق کردووە و خاوه‌نى چه‌ندین مه‌دالیاى جۆراوجۆره له كێشه جیاوازه‌كان.
ئێستاش لە بواری راهێنانی کیک بۆکسینگ کاردەکات و چه‌ندین یاریزانى دیارى ئه‌و یارییه دروستکردووە، كه خاوه‌نى ئاست و ئه‌نجامى به‌رزن، له بوارى كارگێریش ئازاد محه‌مه‌د چه‌ندین به‌رپرسیارىییه‌تى هه‌بووه دوایه‌مینیان جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیی كیك بۆكسێنگى عێراق بووه.