لە یەکێک لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی سێریا ئەی، ئاتالانتا لە یاریگەی جیویس کاتژمێر 7:00 میوانداریی جەنەوا دەکات.
گەرچی ئەتەلانتا یەکێک بوو لە بەهێزترینەکانی وەرزی رابردوو، بەڵام بەپێچەوانەی وەرزی رابردوو، ئەنجامەکانی زۆر خراپن لەم وەرزە، لە کۆی شەش یاریی لە سێریا ئەی، دوو بردنەوە وسێ شکست و یەکسانبوونێکی تۆمارکردووە، لەو دوو یاریەشی لە چامپیۆنزلیگ ئەنجامیداوە یەکسانبونێک بەرامبەر ئارسیناڵ و بردنەوەیەکی بەرامبەر شاختار هەیە.
لەبەرامبەردا جەنەوا، ئەنجامەکانی وەک وەرزی رابردوو خراپە، لە کۆی هەشت یاریی لەم وەرزە ئەنجامیداوە، تەنیا دوو بردنەوەی هەیە.
هەردوو یانەکە پێکانی یاریزان بەرۆکی گرتوون، لە ئاتالانتا چورا یاریزان بەشداریناکەن لە نمونەی، سکالڤینی، سکاماکا، رافائیل تۆلۆی، گوومان لە بەشدارییکردنی ماتیۆ روگێریش دەکرێت، لە جەنەوا دوو یاریزان بەشداریناکەن، بەڵام چوار یاریزان گوومانی بەشداریکردنیان لەسەرە لە نمونەی ئێکوبان، میلان بادێلی..
جەنەوا و ئەتەلانتا 32 جار بەرامبەر یەکدی یارییان کردووە، 14 یاریی لە بەرژەوەندی ئاتالانتا و جەنەواش حەوت یاریی بردووەتەوە.