ڤینیسیۆز و میلیتاو لە یارییەکانی چیلی و پێرو بەشداری ناکەن

test

بەهۆی پێکانەوە، دووان لە یاریزانەکانی یانەی ریال مەدرید بەشداریی لە یەکەی مەشق وراهێنانەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یارییەکانی پاڵاوتنی ئەمریکای باشوور ناکەن.

بەگوێرەی راپۆرتێک کە لەلایەن یانەی شاهانەوە بڵاوکراوەتەوە، هەریەک لە ڤینیسیۆز جونیۆر و ئیدێر میلیتاو بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداریی لە یارییەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بکەن بەرامبەر بە چیلی و پێرو.

ڤینیسیۆز بەهۆی ئازاری شانەوە لەلایەن تیمی پزیشکیی ریال مەدریدەوە رێگەی گەڕانەوەی پێنەدراوە، بەڵام میلیتاو دوای گەڕانەوەی بۆ بەڕازیل و پشکنینی لەلایەن ستافی پزیشکیی هەڵبژاردەکەوە، دەرکەوتووە پێکانێکی سووکی ماسولکەیی هەیە و هەردوو یاریزانەکەش بۆ ماوەی دوو هەفتە لەژێر باری چارەسەردا دەبن.

یەکێتیی تۆپی پێی بەڕزایل، لە جێگەی ڤینسییۆز جونیۆر، ئەندریاس پێرێرای یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی فولهامی بانگهێشتی پێکهاتەی سێلیساو کردووە.

loading....