مقاوەمەی ئیسلامیی عێراقی بە درۆن هێرشیکردە سەر ئیسرائیل

test
درۆنێکى مقاوەمەى ئیسلامى

گرووپە چەکدارەکانی ناسراو بە "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراقی" فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی ئامانجێکی دیاریکراو لە ئیسرائیل کرد.

لەڕاگەیەنراوێکیدا ئەو گرووپە چەکدارانە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، هێرشەکەیان بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە و بەردەوامیشدەبن لە شەڕ دژی ئیسرائیل و رێژەی چالاکییەکانیان زیاد دەکەن. 

لەچەند مانگی ڕابردوودا ئەم گرووپە بەهۆی جەنگی غەززەوە چەند هێرشێکیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر پێگە جیاوازەکانی ئیسرائیل ئەنجامداوە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراقی" لە رێگای درۆنەوە هێرشێکی کردە سەر ئیسرائیل و بەهۆیەوە دوو سەربازی ئیسرائیلی کوژران و 25ی دیکەش برینداربوون.

loading....