نەخۆشیی چاوی ڕژێنی دەرەقی (غودە)

د. زانیار نووری، پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان

ئە‎مەی دەیبینن چاوی نەخۆشێکە کە بە هۆی بەرزیی رژێنی دەرەقییەوە ئاوا زەق بووە، نەوەک نەخۆشەکە خۆی چاوی زەقکردبێتەوە!

‎هۆکار: بەهۆی زۆر رشتنی هۆرمۆنی تایرۆکسین لە لایەن ڕژێنی دەرەقییەوە وا دەکات شانەکانی دەوروبەری چاو پڕ ببن لە چەند ماددەیەکی ناپێویست کە پاڵ دەنێت بە چاوی نەخۆشەکەوە لە ناوەوە بەرەو دەرەوە. هەروەها پێڵوی سەرووی چاو بەرەو دوا دەچێت.

کێشە: جگە لە گۆڕینی شێوەی نەخۆش کە زۆرجار پێی نارەحەت دەبێت، ئەم چاو دەرپەڕینە دەشبێتە هۆی دانەخستنی چاو بە باشی کە دەبێتەهۆی وشکبوونەوەی چاو و بەرەو برین دروستبوون و تەنانەت هەوکردن

رێنمایی: سەرەتا پزیشکی هەناوی ببینە تاوەکو ئاستی غودەکەت بزانرێت. چاویلکەی ڕەشی تەنیشت گیراو لە چاو بکە تاوەکو خۆڵ و هەتاو زیان بە چاوت نەگەیەنێت. هە‎ندێکجار قەترەی تەڕکردنی چاویش بە سوودن