مێدڤیدێڤ گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی کراوەی شەنگهای

دانیێل مێدڤیدێڤی ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی رووسیا، بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام ستیفانۆس سیتسیپاسی یۆنانی تێپەڕاند خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی شەنگهای.

یارییەکە لەئاستی باڵادابوو، بەڵام مێدڤیدێڤ بە ئاسانی و لە ماوەی کاتژمێرێک و 47 خولەکدا ئەنجامەکەی یەکلاییکردەوە، کۆمەڵەی یەکەمی 7 بە 6 بردەوە، بەڵام لە کۆمەڵەی دووەمدا بەهێزتر دەرکەوت و 6 بە 3 براوە بوو.

بەم سەرکەوتنە مێدڤیدێڤ گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، کراوەی شەنگهای کە لە چین بەڕێوەدەچیت.