سەنتەری نیشتمانیی زریانەکان لە ئەمریکا بڵاویکردەوە، زریانی میڵتۆن وەک ئاستی سێ پۆڵێنکارەوە و بەشێوەیەکی "زۆر مەترسیدار" گەیشووەتە سەر زەوی.
بەگوێرەی سەنتەری نیشتمانیی زریانەکان لە ئەمریکا، زریانەکە رەشەبایەکی زۆر بەهێزی لەگەڵدایە کە هەڕەشە لەژیانی خەڵک دەکات لەگەڵ باران و تاوی بەخوڕ کە مەترسیی دروستبوونی لافاوی خێرای هەیە.
هاوکات، ئاژانسی ژینگە و دەریاکان لە ئەمریکا NHC رایگەیاند، خێرایی با بەهۆی زریانەکەوە 205 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و کارەبای زیاتر لە یەک ملیۆن ماڵ و دامەزراوەی بازرگانی بڕاوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە "زریانەکە مەترسیی گەورەی بۆسەر کەنارەکانی رۆژئاوای فلۆریدا هەیە کە نزیکەی سێ ملیۆن کەس تێیدا دەژین".
بەگوێرەی میدیای ئەمریکا، تاوەکو ئێستا زریانەکە 19 گێژەلووکەی بەهێزی دروستکردووە کە بووەتەهۆی تێکشکاندن و رووخانی 125 خانووی هاوڵاتییان.
هاوکات
دوێنێ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە مەترسییەکانی زریانی میلتۆن سازکرد و تێیدا رایگەیاند، زریانەکە زۆر مەترسیدار دەبێت و ئامادەباشیی تەواویان بۆ پاراستنی دانیشتووانی ئەو ناوچانە کردووە کە زریانەکە دەیانگرێتەوە.
فۆتۆ: AFP