نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا، توانیویانە پارچەیەکی هونەریی ئاندی وارهۆڵ بەدەستبهێننەوە، کە بەهاکەی دەیان هەزار دۆلارە.
چاپکراوێکی هونەریی هونەرمەندی بەناوبانگی ئەمریکا و جیهان "ئاندی وارهۆڵ" لەلایەن لێکۆڵەرانی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی بەدەستهێنرایەوە، کە بەهاکەی 175 هەزار دۆلارە و یەکێکە لەو پارچە ونبووانەی لە ساڵی 2021 لە کۆکراوەیەکی تایبەتی یەکێک لە ماڵەکانی ئەمریکا دزرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پیاوێک بە تۆمەتی دزینی پارچە هونەرییەکە دەستبەسەر دەکرێت کە قاچاخچێتیی پێوە کردووە کە تەمەنی 58 ساڵە و نیشتەجێی شاری هیودسنە و پێشبینی دەکرێت بە سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی دادگا بڕیاری لەسەر بدات.
ناوەڕۆکی ئەم پارچە هونەرییە، گوزارشتە لە رابەریی یەکێتیی سۆڤیەت: ڤلادمیر لێنین، بە بەکارهێنانی رەنگەکانی رەساسی و سوور و زەرد و رەش دروستکراوەتەوە و یەکێکە لە بەناوبانگترین کارەکانی سەبارەت بە کۆمیۆنیزم.