تەنیایی ئەگەری تووشبوون بە خەڵەفان زیاددەکات

لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە کە تەنیایی بەردەوام هۆکارە بۆ زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە خەڵەفان بەڕێژەی %31.
لە توێژینەوەکەدا پەیمانگەی نیشتمانیی دەرووندروستی لە ئەمریکا چاودێریی 600 هەزار کەسی کرد کە بە گوتەی خۆیان تەنیابوون، بەشداربووان خەڵکی وڵاتانی جیاوازبوون.
لە ئەنجامەکانی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە تەنیایی هۆکارە بۆ زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە خەڵەفان بەڕێژەی %31، هەروەها دەبێتەهۆی زیادبوونی مەترسیی کەمبوونەوەی توانا هزرییەکان بەڕێژە %15.
پسپۆڕان دەڵێن کە تەنیایی وادەکات مرۆڤ تەمەنیشی کورتترببێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر ببێتەهۆی ئەوەی کەسێک تووشی خەڵەفان ببێت، ئەوە وردەوردە وایلێدێت کە مەترسیی تووشبوونی کەسەکە بە نەخۆشییە هزرییەکانی دیکەش زیادببێت وەکو نەخۆشیی ئاڵزەهایمەر.
توێژینەوەکە لە رۆژی نۆی ئۆکتۆبەردا لە گۆڤاری دەرووندروستیی نەیچەردا بڵاوکراوەتەوە.
خەڵەفان حاڵەتێکە تێیدا کەسی تووشبوو یادگەی لەدەستدەدات، توانای قسەکردنی نامێنێت، توانا هزرییەکانی وەکو چارەسەرکردنی کێشە و ئەو توانا هزرییانەشی کە لە ژیانی رۆژانەدا بەکاردەهێنرێن کەمدەبنەوە.