وەزارەتی دارایی: ئەو بانکانەی بایۆمەتری ئەنجامدەدەن لە هەینی و شەممە کراوەدەبن

وەزارەتی دارایی و ئابوووری حكومەتی هەرێمی كوردستان

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رۆژی هەینی و شەممە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی تۆمارکردنی بایۆمەترییان تیادا ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی هەینی و دوو سبەی شەممە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی تۆمارکردنی بایۆمەتریان تیادا ئەنجام دەدرێت.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەشکراوە، کردنەوەی بانکەکان لە رۆژانی هەینی و شەممە لە پێناو کارئاسانی زیاترە بۆ ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی تا ئێستا بایۆمەترییان نەکردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، مووچەخۆران و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی خۆتۆمارکردنیان لە سیستەمی بایۆمەتری.