گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە بڕیاری بزووتنەوەی گۆڕان لە کشانەوەی لە حکومەت.
هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـی راگەیاند، ئاوات شێخ جەناب، وەک یەکەم وەزیر پابەندی بڕیارەکەی بزووتنەوەی گۆڕان بوو و لە حکومەت کشایەوە.
هونەر جەمال ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر وەزیری دارایی سێجار دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکردووە و لە بزووتنەوەی گۆڕانیش نەماوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، پێنجشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2024، دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کشانەوەی بزووتنەوەکەی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتە خۆجێیەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند.