زانایانی زانکۆی شارجە لە ئیماڕات سیستەمێکی ژیریی دەستکردیان یان پەرەپێداوە توانای ناسینەوەی شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی عەرەبی هەیە، ئەمەش چارەسەری ئاڵەنگارییەکی بەرچاو بۆ زمانەکە دەکات لە تەکنەلۆجیاکانی ناسینەوەی قسەکردندا.
توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر ئاڵۆزیی شێوەزارەکانی زمانی عەرەبی، کە چەندین زاراوەی ناوچەیی تێدایە و وشەسازی و بێژەکردنی جیاوازیان هەیە.
پرۆفیسۆر ئەشرەف ئەلنەگار و تیمەکەی زیاتر لە 3000 کاتژمێر داتای دەنگییان لە پلاتفۆرمەکانی وەک یوتیوبەوە بەکارهێناوە، کە 19 زاراوەی وڵاتانی عەرەبی تێدایە، لەوانە میسر و سعودیە و مەغریب.
دوای تاقیکردنەوەکان، مۆدێلەکە وردبینییەکی سەرنجڕاکێشی بەدەستهێناوە کە لە 97.29% لە ناسینەوەی زاراوە ناوچەییەکان و 94.92% لەسەر ئاستی وڵات سەرکەوتوو بووە.
زانایان دەڵێن ئەم پێشکەوتنە دەبێتە هاریکاری گەورە، بۆ تەکنەلۆجیا چالاککراوەکان بە دەنگ هاوشێوەی سیریی ئەپڵ و ئالێکسای ئامازۆن، لەگەڵ ئەوەشدا خزمەتگوزارییەکانی وەرگێڕان و سیستەمی پشتگیری کڕیارانی لێی سوودمەند دەبن.