توێژینەوەیەکی نوێ، ژمارەیەک لە نهێنییەکانی کریستۆفەر کۆڵۆمبس ئاشکرا دەکات و سەرنجی مێژوونووسانی راکێشاوە.
کریستۆفەر کۆڵۆمبس، گەورە گەڕیدە و دۆزەرەوەی خاکە نوێیەکان، ناروونییەک سەبارەت بە ژیانی هەبووە، بەڵام ئێستا، لە توێژینەوەیەکی تایبەتدا، ژمارەیەک نهێنیی سەبارەت بە رەچەڵەک و شوێنی ناشتنی ئاشکرا بوون.
بڕیارە لەچوارچێوەی بەڵگەفیلمێکی نوێ، بە ناونیشانی "Columbus’s DNA: The True Ancestry"، ئەو توێژینەوەیە بخرێتە روو، کە لەسەر دەستی توێژەرانی زانکۆی گرانادا لە وڵاتی ئیسپانیا ئەنجامدراوە.
لە ناوەڕۆکدا ئاماژە بەوە دراوە: پێشبینی دەکرێت کۆڵۆمبس لە ئیشبیلییە نێژرابێت، ژمارەیەک پاشماوە لە لە کڵێسای شارەکە پێشنیاز بۆ ئەوە دەکەن پاشماوەی ئەم کەسایەتییە بن.
بە گوتەی زاناکان، ئەم دۆزینەوەیە کاریگەریی لەسەر ئەو مشتومڕە دروستدەکات کە سەبارەت بە رەچەڵەک و کۆتایی کۆڵۆمبس هەیە و کۆتایی نەهاتووە.