له شارى سوونى وڵاتى كۆریاى باشوور ئه‌مرۆ شه‌ممه هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یه‌كه‌م یه‌كه‌ى مه‌شق و راهێنانى ئه‌نجامدا به مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ى كۆریاى باشوور له گه‌ڕى چواره‌مى پاڵاوتنه‌كانى جامى جیهانى كه بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه به‌رێوه‌بچێت.
له مه‌شقه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه به‌شى زۆرى یاریزانه‌كان به‌شداربوون، ته‌نیا ئه‌یمه‌ن حسه‌ین و میرخاس دۆسكى و ئیبراهیم بایش و حسه‌ین عه‌لى و یوسف ئه‌مین و زه‌ید ته‌حسین و مه‌ناف یونس و ئه‌یمر عه‌مارى به بریارى كاساسى راهێنه‌ر به‌مه‌به‌ستى پشوودان به‌شدارنه‌بوون.
بریاره سبه‌ى یه‌كشه‌ممه هه‌ڵبژارده‌كه دووه‌م یه‌كه‌ى مه‌شقى هه‌ڵبژارده‌كه به به‌شداریی ته‌واوى یاریزانه‌كان ئه‌نجامبدات.