پاش تێپەڕینی دەیان ساڵ بەسەر شاردنەوەی یەکێک لە دیارترین گەنجینەکانی فەڕەنسا، لە کۆتاییدا گەشتەکە کۆتاییهات.
گەنجینەی پەپووە زێڕینە نەخشێنراوەکە، ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە یەکێکە لە دیارترین ئەو گەنجینە پەنهانانەی وڵاتی فەڕەنسایە کە چەندین کەسی شارەزا بەدوایدا دەگەڕێن.
دۆزینەوەی ئەم گەنجینەیە، لە چوارچێوەی دروستکردنی ئاڵنگارییەک بووە بۆ باشترین دۆزەرەوەکانی فەڕەنسا، کە هەرکەسێک بیدۆزێتەوە دەبێت بە براوەی پەیکەری پەپوویەکی زێڕین کە نرخەکەی 165 هەزار دۆلارە.
ساڵی 1993، لە چوارچێوەی کتێبێکی وێنەیی رێگیس هاوزەر دۆزینەوەی گەنجینەکە دەستیپێکرد، کە تێیدا 11 بەڵگە خرانە روو بۆ دۆزینەوەی شوێنی ناشتنی.
پاش تێپەڕینی 31 ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەی ئەم بەڵگانە، لە کۆتاییدا راوچییەکی گەنجینەکان بە ناوی ژان توانی پەپووەکە بدۆزێتەوە کە کێشی لە شەش پاوەند زێڕ و 15 پاوەند لە زیو پێکهاتووە، هاوکات دەموچاوی بە ئەڵماس رازێندراوەتەوە و پێشبینی دەکرێت پاش دۆزینەوەی نرخەکە 165 هەزار دۆلار تێپەڕێنێت.