پلاتفۆرمی تیکتۆک رایگەیاندووە، بەهۆی بەکارهێنانی زیاتری ژیریی دەستکرد بۆ چاودێریکردنی پلاتفۆرمەکە، سەدان کارمەندی لەسەرانسەری جیهاندا کەمدەکاتەوە.
کۆمپانیای بایدانیسی چینی کە خاوەندارێتی تیکتۆک دەکات، پشتراستیکردەوە ژمارەی ئەو کارانەی کەمی دەکاتەوە 700 کارە و کەمتر لە 500 کارمەندیش بە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.
وتەبێژێکی تیکتۆک ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمپانیاکەیان ئەمساڵ دوو ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەکات بۆ باشترکردنی کارەکانیان و بەهێزکردنی مۆدێلە زیرەکەکانیان بۆ پاراستنی سەلامەتی ناوەرۆک. کە تاوەکو ئێستا ٪80ی دیاریکردن و پێداچوونەوەی ناوەرۆکە زیانبەخشەکانیان بەهۆی تەکنەلۆجیای ئۆتۆماتیکییەوە ئەنجامدەدرێت.
لە ئێشتادا شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوەرۆکە زیانبەخشەکان پشت بە کاری مرۆیی و ئۆتۆماتیکی دەبەستێت، بۆ پێداچوونەوە بەو ناوەڕۆکە کە لەسەر پلاتفۆرمەکە بڵاودەکرێنەوە.
ئەم کەمکردنەوەی ئەم هەلی کارانە لە کاتێکدایە کە فشاری رێکخراوەیی لە مالیزیا زیادیکردوە، بەهۆی زیادبوونی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و ناوەڕۆکی زیانبەخش. حکومەتی مالیزیا داوای چاودێریکردنی باشتری سەرجەم پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا دەکات، لە نێوایاندا تیکتۆک کە لەسەرەتای ئەمساڵدا ناوەڕۆکی زیانبەخش تێیدا بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی داتای کۆمپانیاکە، بایتدانس خاوەنی زیاتر لە 110 هەزار کارمەندە کە لە زیاتر لە 200 شاری جیهاندا جێگیرکراون.