لە مۆزەخانەی ئاژەڵانی زانکۆی کامبریج، پێشانگەیەکی تایبەت بە ئاژەڵە مردووەکان کراوەتەوە و ژیریی دەستکرد رۆڵی سەرەکیی تێدا دەبینێت بۆ دووبارە دروستکردنەوەی دەنگەکانیان.
لەمیانی نمایشکردنی ژمارەیەک لە ئاژەڵە لەناوچووە دێرینەکانی جیهان لە زانکۆی کامبریج، لێکۆڵەرانی بواری زیندەزانیی و شوێنەوار، ژیرییەکی دەستکردی تایبەتیان بۆ دەنگی ئاژەڵەکان دروستکردووە و راستەوخۆ چیرۆکی خۆیان بۆ سەردانیکەران دەگێڕنەوە.
بڕیارە پێشانگەکە، ماوەی یەک مانگ بەردەوام بێت، تێیدا چەندین ئاژەڵ و مێرووی جیاواز بە دەنگی ژیریی دەستکرد چیرۆکەکانی خۆیان دەگێڕنەوە، لەوانە: قالۆنچەی ئەمریکی، باڵندەی دۆدۆ، پاندای سوور و نەهەنگی فین.
ئامادەبووانی ئەم پێشانگەیە، لەڕێگەی مۆبایلە زیرەکەکانیانەوە، دەتوانن سکانی بارکۆدی ئاژەڵەکان بکەن و راستەوخۆ بە دەنگێکی تایبەت، چیرۆکی مانەوەیان لەسەر زەوی و هۆکاری لەناوچوونیان دەگێڕنەوە، هاوتای ئەو قەیرانانەی لەماوەی ژیانکردنیاندا دووچاریان بووەتەوە.