ناوبینیی گەدە، پشكنینێکە بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی ژمارەیەک نەخۆشی. کاتێک چارەخواز ئەم نیشانانەی خوارەوەی هەیە، لەوانەیە پێویستبکات ناوبینیی گەدە بکات
- دڵەکزێی زۆر و زووزوو
- ئازار لە بەشی سەرەوەی سک
- دڵتێکهەڵاتنی بەردەوام یاخود زوو زوو دووبارەببێتەوە
- ناڕەحەتی لە قوتتدان
- هەر نیشانەیەکی بەردەوام سەرچاوەکەی گەدە یان سورێنچک یان بەشی یەکەی ریخۆڵەباریکە بێت
- گرفتی هەرس
چۆن ناوبینیی گەدە بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختە بەکاردەهێنرێت؟
- هەوکردنی سورێنچک
- برینی گەدە و دوانزەگرێ
- هەوکردنی بەشی یەکەمی ریخۆڵەباریکە (دوانزەگرێ)
- شێرپەنجەی سورێنچک یاخود گەدە
- حاڵەتیتر
د. هیوا ئەبوبەکر
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر