کۆنسێرتێکی گۆرانی بۆ تریفە ئەمیری سازدەکرێت

test

لە شاری هەڵەبجە، کۆنسێرتێکی گۆرانی و موزیک بۆ خانمە هونەرمەندی مەهابادی تریفە ئەمیری سازدەکرێت.

کۆنسێرتەکە لەلایەن وەرزارەتی رۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەوە سازدەکرێت، بە دروشمی "لە پێشوازی پایزدا، ئاوازێک بۆ ئارامی"

لە کۆنسێرتەکەدا خانمە هونەرمەندی مەهابادی "تریفە ئەمیری" بە هاوکاری گروپی موزیکی لوڕ کۆمەڵێک گۆرانی پێشکەش دەکەن.

وابڕیارە رۆژی سێشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە باخی گشتی هەڵەبجە کۆنسێرتەکە بەڕێوەبچێت.

loading....