سەدان پارچەی کەلەپووریی کۆن لە بابل دۆزرانەوە، کە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی کۆنی بابلییەکان.
شوێنەوارناسانی عێراق، سەرنجیان بەلای یەکێک لە دیارترین دۆزینەوە شوێنەوارییەکانی ساڵ راکێشراوە، تێیدا 478 پارچەی دێرینی بابلییەکان دۆزراونەتەوە کە مێژووی دروستکردنیان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی کۆنی بابلی.
بەگوێرەی راگەیەندراوی دەستەی گشتی بۆ کەلەپوور و شوێنەواری عێراق، پارچەکان لەمیانی کنە و پشکنین لە ناوچەی فەیازە دۆزراونەتەوە لە شاری حللە، کە تێیدا پارچەکان، گۆزەی گڵین و هەڵکۆڵراوی بزماری و مۆری پەپکەیی لەخۆدەگرن.
شاری بابل یەکێکە لە کۆنترین شارەکانی عێراق و جیهان، دۆزینەوەی پارچە و کەلەپووری جێماوە لە شارستانییەتە دێرینەکانی وڵاتی نێوان دوو رووبار تێیدا بەردەوامیی هەیە و ساڵانە نهێنیی نوێ بۆ جیهان ئاشکرا دەکات.