شارەوانیى سلێمانى: لە دوو رۆژى داهاتوودا زەوى بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکەین

تەلار نەجات، سەرۆکى لیژنەى دابەشکردنى زەوى لە شارەوانى سلێمانى

سەرۆکى لیژنەى دابەشکردنى زەوى لە شارەوانیى سلێمانى ئاشکرایکرد، لە دوو رۆژى داهاتوودا زەوى بەسەر فەرمانبەرانى پارێزگاى سلێمانى دابەشدەکرێت.

 تەلار نەجات، سەرۆکى لیژنەى دابەشکردنى زەوى لە شارەوانیى سلێمانى بە کەناڵ8ـى راگەیاند، نزیکەى شەش هەزار فەرمانبەر لە ئەنجوومەنى وەزیران رەزامەندى وەرگرتنى زەوییان وەرگرتووە، لە دوو رۆژى داهاتوودا دواى تەواوبوونى کارتەکانیان تیروپشک دەکەن بۆ دابەشکردنى زەوى بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا.

لە پاش بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەرانى سودمەندنەبوو، لە سنوورى شارەوانیى سلێمانى و لە هەرسێ ناوچەى تانجەرۆ، سۆتک و تاسڵوجە 20 هەزار دۆنم بۆ دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەراندا دیاریکراوە.