د. گەشبین کاوە، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
- ژەمە خواردنی تەندروست: دەبێت ژەمەکان هەمەجۆر و هاوسەنگبن، پێکهاتبن لە سەوزە و میوە و پێنج پارچە لە رۆژێکدا بخورطن، هەروەها بڕی پێویستی پڕۆتین و دانەوێڵە بخورێت و گرنگی بە شیرەمەنیەکان کە بدرێت کە سەرچاوەیەکی باشی کالسیۆم.
ئەو خواردنانەی کە نابێت بدرێن بە مناڵ بریتینلە ئەو خواردنانەی کە شەکری زیادە یان چەوریی زیانبەخشیان تێدایە، هەروەها خواردنە ئامادەکراوەکان و لەقوتوونراوەکان.
هەندێک جێگرەوەی خۆراکی هەیە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری بەکاردێن کە بریتیینلە ڤیتامینەکان و ئاسن کە پێویستە بەگوێرەی رێنمایی پزیشکی پسپۆری مناڵان بەکاربهێنرێت. - خەوی پێویستی رۆژانە
خەوتن زۆر گرنگە بۆ تەندروستیی مناڵ، مناڵی تەمەن یەک ساڵ پێویستی بە 12 بۆ 16کاتژمێر خەو هەیە، تاوەکو منداڵەکە دەگاتە تەمەنی 10 بۆ 12 ساڵی ماوەکە کەمدەبێتەوە بۆ 10 کاتژمێر لە رۆژێکدا. دەبێت مناڵ رۆتینی خەوی رۆژانەی جێگیربێت و لە نێوان 8 بۆ 9 کاتژمێر بخەوێت، هەروەها دوو کاتژمێر پێش خەوتن مۆبایل و ئایپاد بەکارنەهێنێت. - چالاکی و وەرزشی رۆژانە
مناڵ پێویستی بە کاتژمێرێک وەرزش و جووڵە هەیە لە رۆژێکدا بۆ ئەوەی تەندروستبێت و سیستمی بەرگری بەهێزبێت. دەکرێت جووڵەکە وەرزشێک بێت یان یاریکرن بێت. - کەمکردنەوەی سترێس
بوونی سترێس و گوشاری دەروونی سیستمی بەرگری لاوازدەکات. بۆیە پێویستە تۆی دایک و باوک هەوڵبدەیت کات تەرخان بکەیت بۆ چالاکی و کاتبەسەربردن لەگەڵ مناڵەکەت، هەروەها هەوڵبدە مناڵەکەت باسی ئەو شتانەت بۆ بکات کە بێتاقەتی دەکات و پێکەوە چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە. - کوتانەکان
وەرگرتنی کوتانەکان لەکاتی خۆیدا بۆ مناڵان زۆر گرنگە، چونکە دەیپارێزێت لەچەند نەخۆشییەکی مەترسیدار و سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات بۆ رووبەڕروبوونەوەی نەخۆشی.