بەفربارین چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستانی گرتەوە

دیمەنی ناوەندی شاری ئەرزڕووم لە باکووری کوردستان دوای یەکەم بەفربارینی ئەمساڵ. فۆتۆ: AA

شەپۆلی بەفربارین باکووری کوردستانی گرتەوە و یەکەم بەفری ئەمساڵیش لە ناوەندی شاری ئەرزڕووم باری.

شەوی رابردوو لە سنووری پارێزگاکانی قەرس، سێواس و ئەرزڕووم لە باکووری کوردستان بەفر باری و بەفرەکە ناوەندی شاری ئەرزڕوومیشی گرتووەتەوە.

لەگەڵ بەفربارینەکەدا شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە شاری ئەرزڕوومی گرتەوە و پلەکانی گەرما بۆ خوار سێ پلەی سیلیزی دابەزین.

قەرس و ئەرزڕووم لە شارە هەرە ساردەکان باکووری کوردستان و بە درێژایی وەرزی ساڵ بەفریان لێدەبارێت.

شەپۆلی بەفربارینەکە چەند شارێکی تورکیاشی گرتووەتەوە، لەوانەش کارابوک، بۆڵو، کاستامۆنو، بورسا، دوزجە، ریزە و گیرەسون.