پێشەنگەی ئۆتۆمبێلی پاریس لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت

test

90ـیەمین خولی پێشەنگەی ئۆتۆمبێلی پاریس لە پایتەختی فەرەنسا بەرێوەدەچێت، لە رۆژی 14 تشرینی یەکەمی 2024، دەستیپێکدووە و بۆ ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا گەورەترین کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە سەرانسەری جیهانەوە بەشداریان تێداکردووە.

ئەم ساڵ پێشەنگەکە تایبەتە بە نمایشکردنی نوێترین داهێنانەکان لە بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کە لە ئێستادا وڵاتانی جیهان لە کێبرکێدان.

لە یەکەم رۆژی کردنەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە پێشەنگاکە ئامادەبوو و پشتگیری خۆی بۆ کەرتی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی فەرەنسا پشتراستکردەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لەناو ئۆتۆمبێلی رۆبۆتی رێنۆ EZ-GO

لە پێشەنگەکەدا کۆمپانیا گەورەکانی بورای ئۆتۆمبێل وەک (کادیلاک، فۆرد، تێسلا، بی ئێم دەبلیو، پیجۆ، رینۆ، مینی کوپەر، شکۆدا و کیا) نمایشی نوێترین  ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی خۆیانکرد و هەریەکەیان بانگەشەی بەهێزی ئۆتۆمبێلەکەیان و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوویان لە بەرهەمەکانیاندا دەکەن.

ئۆتۆمبێلی کارەبایی پیجۆ

هەروەها کۆمپانیا چینیەکانیەکانیش بەشێکی گەورەییان بۆ نمایشی نوێترین ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانیان لە پێشەنگەکەدا داگیرکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە سەرەتای ئەم مانگە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەنگیاندا بە سەپاندنی باج لەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە چینەوە، بەگوێرەی وەزارەتی بازرگانیی پەکین بڕیارە باج لە 10%ـەوە بۆ 35.5% زیادبکرێت.

ئۆتۆمبێلی کارەبایی BYD چینی

دروستکردنی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە ئێستادا خواستێکی زۆری لەسەرە بەهۆی ئەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە چوارچێوەی "رێککەوتی سەوز" ئامانجیەتی تاوەکو ساڵی 2050  بەتەواوی کار بۆ پاراستنی ژینگە بکات.  دەیەوێت کۆتایی بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی سوتەمەنی بهێنێت و  تاوەکو ساڵی 2035 ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان جێگەیانبگرنەوە، ئەوەیش بەمەبەستی پاراستن و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و پاراستنی ژینگە.

پێشەنگەی ئۆتۆمبێلی پاریس تاوەکو 20ی تشرینی یەکەمی 2024،  بەردەوامدەبێت و سەردانیکەران دەتوانن لە نزیکەوە نوێترین ئۆتۆمبێلە نمایشکراوەکان ببینن.