د. هێڤی شێرکۆ، پسپۆڕی چارەسەری ئازار
ئایا دانانی جزدان لە گیرفانی دواوە لەکاتی دانیشتندا دەبێتەهۆی دروستبوونی ئازاری پشت؟
بەڵێ، دانانی جزدان لە گیرفانی دواوە دەبێتەهۆی ئازاری پشت! و بەردەوامبوونی ئەم شێواز لە دانیشتنە دەبێتەهۆی:
- ئازاری درێژخایەنی بەشی خوارەوەی پشت
- دروستبوونی فشار لەسەر شادەمار
- دروستبوونی ناڕێکی لە ناوچەی ران و سمت
- گرژبوونی ماسولکەکان بۆ ماوەیەکی درێژ
لەبەر ئەم هۆکارانە دووربکەوەرەوە لە دانیشتن بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لەکاتێكدا کە جزدانت لە گیرفانی دواوەتدا هەڵگرتووە