هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی تۆپى پێى عێراق، له یه‌كه‌م یاری پاڵاوتنه‌كانی جامی ئاسیا سبه‌ى چوارشه‌ممه رووبه‌رووى تایوانى میواندارى پاڵاوتنه‌كان ده‌بێته‌وه.
لە ریزەکانی هەڵبژاردەکە لە کۆی 25 یاریزان 3 یاریزان کوردن، ئەلەند ئەنوەر گۆڵپارێز و محەمەد دارا و محەمەد داوود لە هێڵی بەرگری.
عێراق له قۆناغى پاڵاوتنه‌كان سێ یاریی ئه‌نجامده‌دات، به‌ده‌ر له یارییه‌كه‌ى سبه‌ى چوارشه‌ممه، رۆژى هەینى رووبه‌ڕووى فەڵەستین ده‌بێته‌وه و دوو رۆژ دواتریش واته رۆژى یه‌كشه‌ممه به‌رامبه‌ر ئۆزبەکستان یارییده‌كات.